ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

دۆرتمۆند دووركەوتنەوەی سیباستیان هالەری لە ڕاهێنانەكانی یانەكەی لەبەر هۆكارێكی ترسناك ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دووركەوتنەوەی ئەستێرەی نوێی یانەكەی سیباستیان هالەر لە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی ڕاگەیاند بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە.

هالەر لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕیزەكانی ئەیاكس ئەمستەردامی بەرەو بروسیا دۆرتمۆند جێهێشت بە گرێبەستێك بۆ ماوەی چوار ساڵ.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند هالەر كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی لە سویسرا جێهێشتووە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە دوای ڕاهێنانەكانی ڕۆژی دووشەممە دەركەوت یاریزانەكە تەندروستی باش نیە لە دوای پشكنینەكان دەركەوت كە یاریزانەكە شێرپەنجەی هەیە.

وەرزی ڕابردوو هالەر لە ڕیزبەندی سێیەمی گۆڵكارانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هات لە دوای كەریم بێنزیما و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی.

بابەتی زیاتر

Back to top button