ئیتاڵیاڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: پۆلیس بە هەڵە بوکایۆکۆ دەستگیردەکات

تیمۆی باکایۆکۆی یاریزانی ئەیسی میلان بە هەڵە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت و دواتر داوای لێبوردنی لێ دەکەن.

رووداوەکە لە سێی ئەم مانگەدا روویداوە بەڵام ئەمڕۆ ڤیدیۆکە بڵاوبووەتە و تێیدا دەردەکەوێت، کاتێک پۆلیس بەدوای تۆمەتباری رووداوێکی تەقەکردن دەگەڕێت و بە رێککەوت یاریزانە فەڕەنسییەکە لەو شوێنەدا دەبێت، راستەوخۆ دەستگیردەکرێت و پشکنینی بۆ دەکرێت.

ئەیسی میلان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت “دوای ئەوەی پۆلیس زانیوییانە پەیوەندی نیە بە رووداوەکە، راستەوخۆ ئازادکراوە و داوای لێبوردنی لێکراوە.

ناوەڕاستکارەکەی میلان لە بنەڕەتدا یاریزانی چێڵسییە و بە خواستن لە میلانۆ و ئیتاڵیایە.

ڤیدیۆی رووداوەکە:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button