ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید دەستبەرداری هازارد دەبێت

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ئامادەیە ئەم هاوینە دەستبەرداری ئێدین هازارد یاریزانی بەلجیکی یانەکەی بێت، ئەگەر ئۆفەرێکی باشیان پێ بگات.

ماتیۆ مۆرێتۆ رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، پێچەوانەوەی هەموو ئەو دەنگۆیانە لە ماوەی ئەم هاوینە باسی لێوەکراون گوایە شاهانەکان پێیانوایە وەرزی داهاتوو یاریزانە بەلجیکیەکە دەبێتە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرییەکانی پێکهاتەکەیان، بەڵام ئەوان بریاریانداوە ئەم هاوینە دەستبەرداری بن، ئەگەر یانەیەک ئامادەبێت ئۆفەرێکی باشیان پێشکەش بکات.

هازارد لەوەتەی پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کردووە، بەردەوام بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی زۆرترین یاری بەشداری نەکردووە، بۆیەش یانە ئیسپانیەکە دەیەوێت دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button