ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: ئینتەر میلان ڕۆشتنی ڤیدالی لە یانەكەی ڕاگەیاند

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی گەشتنە ڕێككەوتن لەگەڵ ئارتۆرۆ ڤیدالی چیلی و ناوەڕاستكاری یانەكەی كە گرێبەستەكەی بە ڕەزامەندی هەردوولا كۆتایی پێ بهێنرێت.

یانە ئیتاڵیەكە سوپاسی ئەستێرە چیلیەكەی كرد بۆ ئەو دوو ساڵەی لە یانەكە بەسەری بردووە و كە توانیویەتی سێ نازناو لەو دوو ساڵەدە بەدەست بهێنێت و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە داهاتوویدا.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە یاریزانەكە پەیوەندی بە فلامینگۆی بەڕازیلیەوە دەكات.

ڤیدال بەشداری 70 یاری كرد لەگەڵ ئینتەر میلان لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا چوار گۆڵی تۆمار كرد و شەش گۆڵیشی درووست كرد و سێ نازناویان بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button