ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: دی ماریا پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی پەیوەندی بە ڕیزەكانی یوڤێنتوسەوە كرد.

دی ماریا دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس ڕیزەكانی یانەكەی جێهێشت.

ئەستێرەكەی تانگۆ بۆ ماوەی ساڵێك و تا ساڵی 2023 پەیوەندی بە خانمە پیرەكەوە كرد و درێسی ژمارە 22ی یوڤێنتوس دەپۆشێت.

دی ماریا لەگەڵ پاریس 295 یاری ئەنجامدا و 93 گۆڵی تۆمار كرد و 119 گۆڵیشی درووست كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button