ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

مێندی داوای زیاد کردنی مووچەکەی دەکات

یاریگا
فێرلاند مێندی، بەرگریکاری بالی چەپی فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا داوای لە یانەکەی کردووە مووچەکەی زیاد بکرێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە فەرەنسیەکەی مێرنگی دووەمجارە داوای زیاد کردنی مووچەکەی دەکات، ئەو یاریزانە پێیوایە هەروەک چۆن مووچەی بەشێک لە یاریزانەکانی یانەکەی زیاد کراوە، مافی خۆیەتی ئەویش داوای زیاد کردن بکات.

سپۆرت بڵاویشی کردووەتەوە کارگێری ریال مەدرید ئامادەنیە مووچەی مێندی زیاد بکات و، ئامادەن بەرامبەر 55 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button