ئه‌وروپا

نەیمار بڕیاری مانەوەی داوە لە پاریس سان جێرمان

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بڕیاری مانەوەی لە یانەكەی داوە.

پێشتر و لە ساڵی 2021 نەیمار گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی تا ساڵی 2026 و زیادكردنی بۆ ساڵێكی دیكە نوێكردەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت نەیمار ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر كاراكردنی ئەو بەندەی گرێبەستەكەی كە خودكارانە بۆ ساڵێكی دیكەش نوێ دەبێتەوە بەوەش لە یانەكەی تا كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی بەردەوەم دەبێت.

بەوەش سەرجەم دەنگۆیەكانی كە باس لە ڕۆشتنی لە یانەكەی دەكات كۆتایی پێهێنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button