ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: پاریس سان جێرمان یەكەم گرێبەستی هاوینەی خۆی ڕاگەیاند

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی یەكەم گرێبەستی هاوینەی خۆی لە بازاڕی گواستنەوە ئەنجامدا.

هەژماری فەڕمی پاریس سان جێرمان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا گواستنەوەی ڤیتینای پورتوگالی و یاریزانی پێشووی پۆرتۆی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

دوای پەیوەندیكردنی بە پاریسەوە ڤیتینا ووتی: دڵخۆشم كە ببم بە بەشێك لەو یانەیە ناتوانم چاوەڕوان بكەم تا دەست بە كارەكانم بكەم.

ڤیتینای 22 ساڵان یەكەم گرێبەستی پاریس بوو لە ژێر سەرپەرشتی بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی یانەكە لویس كامبۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button