یاریگا-
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ڕۆشتنی ئەستێرەیەكی یانەكەی لە ڕیزەكانی ڕاگەیاند.
هەژماری فەڕمی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕۆشتنی سیمی ڤێرسالیكۆی كرواتی لە ڕیزەكانی یانەكەیان ڕاگەیاند.
گرێبەستەكەی یاریزانە كرواتیەكە لەگەڵ ڕۆخی بلانكۆس لە هاوینی ئەمساڵدا كۆتایی دەهات و هەردوولا نەگەشتنە ڕێككەوتن بە مەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.
یانە ئیسپانیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆیان نووسیویانە: زۆر سپاس بۆ کارەکان و پیشەیبونت لە پۆشینی درێسی سورو سپی .
بەختێکی باش بۆ پیشەو هەروەها ئاڵنگاریە کەسیەکانی داهاتووت.
ڤێرسالیكۆ لە ساڵی 2016 لە ساسۆلۆوە پەیوەندی بە ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە كرد و 100 یاری بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامدا.