ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕیچارلیسۆن لە تۆتنهام نزیكدەبێتەوە

یاریگا-

ڕیچارلیسۆن ، هێرشبەری بەڕازیلی و یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی نزیكە لە پەیوەندیكردنی بە یانەی تۆتنهامەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد كە هەردوولا گەشتوونەتە ڕێككەوتن بەمەبەستی گواستنەوەی ڕیچارلیسۆن بۆ تۆتنهام بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ گۆڕانكاریەكان.

لە ئەگەری كۆتایپێهێنانی گرێبەستەكە هێرشبەرە بەڕازیلیەكە دەبێتە چوارەم گرێبەستی هاوینەی تۆتنهام لە دوای هەریەك لە بیسۆما ، پریسیچ ، فرێزەر و فۆستەر.

ڕیچارلیسۆن ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە هێشتنەوەی یانەكەی فرانك لامپارد لە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button