ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

گالتێ داهاتووی نەیماری یەكلاكردەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد كریستۆڤ گالتێ ڕاهێنەری نوێی یانەی پاریس سان جێرمان و شوێنگرەوەی ماوریسیۆ پۆچەتینۆ ، داهاتووی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانە فەڕەنسیەكەی یەكلاكردەوە.

ڕۆژنامەكان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە نەیمار نزیكە لە جێهێشتنی یانەكەی و پەیوەندی بە خولی ئینگلیزیەوە دەكات.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی “CNews” گالتێ نایەوێت نەیمار ڕیزەكانی یانەكە جێبهێڵێت.

ڕاهێنەرەكە دەیەویت بە شێوازی 3-5-2 یاری بكات و نەیماریش لە جێگای ژمارە 10 یاری پێ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button