ئینگڵتهرا
ئارسناڵ چوارەم گرێبەستی هاوینەی راگەیاند

یاریگا-یانەی ئارسناڵ بەردەوامە لە پتەوکردنی ریزەکانی و مات تێرنەری گۆڵپارێزی گواستەوە.
پێشتر گەنەرز تواناکانی هەریەک لە مارکینیۆس هێرشبەری بەڕازیلی و فابیۆ ڤیێرای ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی و گابریێل جیسوسی هێرشبەری مان سیتی بەدەست هێنابوو، ئەمڕۆش رایگەیاند مات تێرنەری گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەمریکای گواستۆتەوە.
مات ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەی نیو ئینگلاند ریڤولوشنی وڵاتەکەی نیشاندا و پێشبینی دەکرێت ببێتە گۆڵپارێزی دووهەم لەدوای ئارۆن رامسدەیل.
هاوکات، ئارسناڵ تواناکانی گابریێل جیسوسی هێرشبەری مان سیتی بەدەستهێنا بەرامبەر ٤٥ ملیۆن پاوەند و بە یەکێک لە گرێبەستە گەورەکانی ئەم هاوینە دادەنرێت.