خوله‌کانی دیکە

ئەمجارەیان باس لە گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ چێڵسی دەکرێت

یاریگا
دوای رەتکردنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتد، ئەمجارەیان هەوڵێک هەیە ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

دەیڤید ئۆرنستین لە رۆژنامەی ئاتلێتیکی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، هەفتەی رابردوو خۆرخێ مێندێز لە پۆرتوگاڵ چاوی بە تۆد بۆڵی خاوەنی ئەمریکی یانەی چێڵسی کەوتووە و لەم چاوپێکەوتنەدا باس لە بیرۆکەی گواستنەوەی دۆن بۆ لەندەن کراوە. بەڵام دیار نیە خوسی یاریزانەکە رازی بێت.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد خوازیاری مانەوەی رۆناڵدۆن لە یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button