خوله‌کانی دیکە

حەمیدزیچ: رۆناڵدۆمان ناوێت

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی گرنگیدانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەرێوەبەری وەرزشی یانەکە هەموو دەنگۆکانی رەتکردەوە.

حەسەن ساڵح حەمیدزیچ، بەرێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانیەکە لەبارەی دەنگۆی گواستنەوەی گۆڵکارە پۆرتوگاڵیەکە بە سکای سپۆرتی گووت “ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی زۆر باشە و کاروانی پیشەگەری نایابی هەیە. بەڵام ئەو دەنگۆیانە سەبارەت بە گرنگیدانی بایرن میونشن بۆ ڕۆناڵدۆ ڕاست نین “.

شەوی رابردوو رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردەوە کارگێری بایرن میونشن دەیەوێت رۆناڵدۆ وەکو شوێنگرەوەی لێڤاندۆڤسکی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button