ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

حەمیدزیچ باس لە چارەنوسی لیڤاندۆڤسکی دەکات

یاریگا
ساڵح حەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا پێیوایە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی تاوەکو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرەکەی باڤارییەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ Sky De دەڵێت “ لیڤا یاریزانێکی پیشەگەرە و من لەو بڕوایەدام 12ـی مانگی داهاتوو دەگەڕێتەوە یانەکەمان لەگەڵ هاوڕێکانی دەست بە ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ دەکات و، دۆخی ئەو یاریزانە چارەسەر دەکرێت، چونکە تاوەکو ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە “.

ئەم قسانەی حەمیدزیچ لە کاتێکدایە دەگوترێت ئەمڕۆ بارسێلۆنا ئۆفەرێکی دیکەی بۆ گواستنەوەی لیڤا پێشکەش بە بایرن میونشن کردووە.

Back to top button