عێراقکوردستان

لە خولی نایابی عێڕاقدا نەورۆز و هەولێر لە سلێمانی ڕووبەڕووی یەکتردەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ لە گەڕی پێش کۆتایی خولی نایابی عێڕاق، یانەی نەورۆز لە یاریگای زانکۆ کاتژمێر 5ـی ئێوارە میوانداری یانەی هەولێر بکات.

هەر دوو یانە مانەوەیان لە خولەکە مسۆگەر کردووە، نەورۆز لە قۆناغی دووەم ئەنجامی باشی تۆمارکردووە و لە نێو یاریگای خۆی هیچ شکستێکی نیە و چەند یانەیەکی گەورەشی لە یاریگای زانکۆ دووچاری دۆڕان کردووە، یانەی هەولێر لە قۆناغی یەکەمدا بە ئەنجامی 4 _ 2گۆڵ سەرکەوتنی بە سەر یانەی نەورۆزدا بەدەستهێنابوو.

چاوەڕوان دەکرێت لەم یاریەدا هاندەرێکی زۆر لە یاریگا ئامادەبن بۆ پاڵپشتی یانەکەیان و چەندین هاندەری یانەی هەولێریش گەشتی شاری سلێمانیان کردووە بۆ پاڵپشتی کردن لە کوڕانی قەڵا.

یانەی نەورۆز بە 48 خاڵ لە پلەی دەیەم و هەولێریش بە 44 خاڵ لە پلەی یازدەمی خولی نایابی عێڕاق دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button