ئه‌وروپا

زێدان باس لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی پاریس دەكات

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی دەكات.

لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لیكیپ زێدان دەربارەی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی پاریس ووتی: هیچ شتێك هەرگیز مەحاڵ نیە.

هەروەها ووتیشی: بۆ ڕاهێنەر هەرگیز 50هەڵبژاردن لە بەردەمیدا نیە كە بۆی بڕوات ، تەنها دوو یان سێ هەڵبژاردەی هەیە ئەبێ یەكیان هەڵبژێرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا ناوی زەیدان بە پاریسەوە بەسترابوویەوە تا ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەكە سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی بە درۆ خستەوە.

هەروەها ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە كە زێدان چاوەڕوانی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی فەڕەنسایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button