ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سان جێرمان لەگەڵ شوێنگرەوەی پۆچەتینۆ گەشتە ڕێككەوتن

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەگەڵ یانەی نیس گەشتنە ڕێككەوتن بەمەبەستی دانانی كریستۆڤ گالتێ وەك ڕاهێنەری نوێی یانەكە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی تەنها چەند وردەكاریەكی بچوك ماوە تا بەشێوەیەكی فەرمی گالتێ وەك ڕاهێنەری نوێی پاریس دەستنیشان بكرێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە پاریس 10 ملیۆن یۆرۆ دەدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی گالتێ و چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا گرێبەستەكەی ڕابگەیەندرێت ، دوای ڕۆشتنی پۆچەتینۆ.

ئامانجی یانە فەڕەنسیەكە دوای یەكلاكردنەوەی ڕاهێنەر هەردوو گرێبەستی ڕیناتۆ سانچێز و میلان سكرینارە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button