خوله‌کانی دیکە

گۆتزێ دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا

یاریگا
ماریۆ گۆتزێ، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی بریاریداوە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، سبەی یاریزانە ئەڵمانیەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت واژۆ دەکات، گرێبەستەکە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ کارا دەبێت و یانە ئەڵمانیەکە بە تەواوی لەگەڵ یانە هۆڵەندییەکە رێککەوتوون.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە، یانە ئەڵمانیەکە بۆ گواستنەوەی گۆتزە چوار ملیۆن یۆرۆ وەکو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی یانە هۆڵەندیەکە دەکات.

Back to top button