خوله‌کانی دیکە

کەسێک بە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی رۆناڵدۆ تووشی پێکدادان بوو

یاریگا
ئەمڕۆ لە شاری مایۆرکای ئیسپانیا یەکێک لە خزمەتگوزارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی هێرشبەرە پۆرتوگاڵیەکە تووشی پێکدادان دەبێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکێک لە کارگوزارەکانی دۆن کاتێک ویستویەتی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکەی ئەو یاریزانە لە جۆری بوگاتی بۆ شوێنێکی دیکە بگوازێتەوە، تووشی پێکدادانی سەخت بووە، بەڵام یاریزانەکەی لەگەڵ نەبووە.

رۆناڵدۆ لەگەڵ خانەوادەکەی لە شاری مایۆرکای ئیسپانیایە بە مەبەستی بەسەر بردنی پشووەکانی و نرخی ئۆتۆمبێلەکەشی نزیکەی 1.2 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button