ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

رودیگەر پشکنینە پزیشکییەکانی مەدریدی تێپەڕاند

یاریگا-ئەمڕۆ تۆنی رودیگەر بەرگریکاری نوێی ریاڵ مەدرید پشکنینە پزیشکییەکانی بەسەرکەوتوویی تێپەڕاند.

هەرچەندە ماوەیەکە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ قەڵای سپی راگەیەندراوە بەڵام بەشێک لە کردارە فەرمییەکان دواکەوت بەهۆی یارییە نێودەوڵەتی و پاشانیش پشووی یاریزانانەوە.

وابڕیارە دوای پشکنینەکان، بەفەرمی وەکو یاریزانی نوێی یانەکە پێشکەش بە میدیاکان و هاندەران بکرێت.

رودیگەر هاوینی ئەمساڵ بێ بەرامبەر روویکردە ریاڵ مەدرید پاش تازەنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button