ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە لێدوانێكی فەرمی بایرن گواستنەوەی مانێی پشتڕاستكردەوە

یاریگا-

حەسەن ساڵح حەمیدیچ ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە كە گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی.

ساڵح حەمیدیچ  لە لێدونێكی ڕۆژنامەوانیدا كە فابریزیۆ ڕۆمانۆ بڵاویكردووەتەوە دووپاتیكردەوە كە بایرن مانێ دەگوازێتەوە ڕیزەكانی یانەكەی.

بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانیەكە ووتی: بەڵێ ، مانی دێتە بایرن میونشن.

گرێبەستەكەی مانێ لەگەڵ لیڤەرپول لە هاوینی ساڵی 2023 بەسەردەچێت و یاریزانەكە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

هەروەها نیل جۆنز ڕۆژنامەنووسی نزیك لە لیڤەرپول ئاشكرایكردووە بڕی گرێبەستەكە 41 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button