ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

توخێل داوای لێڤاندۆڤسکی دەکات

یاریگا
توماس توخێل، راهێنەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی بایرن میونشن بگوازنەوە.

تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردەوە، راهێنەرە ئەڵمانیەکەی بلوز رازی بووە یانەکەی بەشێوەی خواستن دەستبەرداری لوکاکو بێت، بە مەرجێک گۆڵکارە پۆڵەندیەکەی باڤارییەکان وەکو شوێنگرەوەی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ئەم داوایەی توخێل لە کاتێکدایە لیڤا هەموو ئامانجی ئەوەیە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، بۆیە ئەستەمە ئەو یاریزانە بۆ یانەکەی بگوازرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button