ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڕۆدریگۆ باس لە لێدوانەكانی سەڵاح دەكات پێش یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ

یاریگا-

ڕۆدریگۆ ، یاریزانی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە لێدوانەكانی ئەو كاتی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەكات.

لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگدا هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یانە ئیسپانیەكە توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت.

پێش یاریەكە محەمەد سەڵاح چەندجارێك لێدوانی دا و دووپاتیكردەوە كە دەتوانن تۆڵەی یاری كۆتایی 2018 بكەنەوە لە ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆدریگۆ لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: کاتێک پیاوێک بێزارت دەکات هەندێک جار تۆ تەنها دەتەوێت بیبەیتەوە بۆ ئەوەی بتوانی گاڵتەی پێ بکەیت ، لە ڕاهێنانەكاندا دەمانوت ” وەرە سەڵاح ، وەرە سەڵاح ”، لە مێشكماندا ئەوە هەبوو كە دەبێت سەركەوتن بەدەستبهێنین و دواتر گاڵتەی پێ بكەین.

هەروەها ووتیشی: دوای یاریەكە سەڵاح بە بێزاریەوە دەڕۆشت و مۆدریچ پێی ووت: سوپاس ، جارێكی دیكە هەوڵ بدەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button