جیهانمۆندیال

كۆستەریكا وەك كۆتا هەڵبژاردە خۆی گەیاندە جامی جیهانی

یاریگا-

هەڵبژاردەی كۆستەریكا توانی خۆی بگەیەنێتە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لە یاریەكانی پاشكۆی گەشتن بە پاڵەوانیەتیەكە.

كۆستەریكا ڕووبەڕووی نیویزلەندا بوویەوە و توانی یاریەكەی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بباتەوە.

بەو بردنەوەیەش هەڵبژاردەكە توانی خۆی بگەیەنێتە یاریەكانی جامی جیهانی 2022 كە وا بڕیارە لە قەتەڕ بەڕێوە بچێت.

كۆستەریكا لە كۆمەڵەی پێنجەم دەبێت شانبەشانی هەڵبژاردەكانی ئەڵمانیا ، یابان و ئیسپانیا دێت.

Back to top button