ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ هەوڵیداوە چوامێنی نەچێتە ریاڵ مەدرید!

یاریگا-کایلیان ئێمباپێ جگە لە رەتکردنەوەی ریاڵ مەدرید، هەوڵیدا گواستنەوەی ئاورێلیان چوامێنیش بۆ ئەو یانەیە هەرەس پێبهێنێت.

ئەمڕۆ چوامێنی پشکنی پزیشکی لە مەدرید ئەنجامدا و واژۆی لەسەر گرێبەستەکەی کرد، لە میانەی قسەکانیدا نهێنییەکی ئاشکراکرد و وتی “ئێمباپێ پەیوەندی پێوەکردم و داوای لێکردم پاریس سان جێرمان هەڵبژێرم بەڵام پێم وت بژاردەی من ریاڵ مەدریدە و هەمووکاتێکیش تەنها مەدرید بووە”.

رکابەرییەکی توند لە نێوان مەدرید و پاریس هەبوو لەسەر هەردوو یاریزان، سەرەنجام ئێمباپێ پاریسی هەڵبژارد و چوامێنیش ریاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button