ئینگلتەرا

تۆتنهام گرێبەستێکی ٢٥ ملیۆن پاوەندیی یەکلاکردەوە

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز کارەکانی گواستنەوەی یڤیس بیسۆمای بەکۆتاهێناوە.

بەگوێرەی  سکای سپۆرت، رۆژی پێنجشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ ناوەڕاستکارەکەی برایتۆن هەڤ ئەلبیۆن ئەنجام دەدرێت و دواتر واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکرێت.

بیسۆما تەمەنی ٢٥ ساڵە و  ماوەی سێ وەرزە لە برایتۆن یاری دەکات و وەرزی رابردووش لە ٢٦ یاری پریمەلیگدا بەشداربوو. بەوە ناسراوە یاریزانێکی توندە و لەو ژمارە یارییەدا خاوەنی ١٠ کارتی زەرد بوو.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button