ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی جێسۆس گەرمتر دەبێت

یاریگا
گابریێل جێسۆس، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بووەتە ئامانجی هەردوو یانەی ئارسێناڵ و تۆتێنهام.

رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، تۆپ هاوێژەکان ماوەیەکە گۆڵکارەکەی ستیزنیان کردووەتە ئامانج، بەڵام بەم دواییە سپێرزیش هاتووەتە نێو کێبڕکێیەکە و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بۆ ئەم هاوینە بگوازنەوە، بۆیە کێبڕکێیەکە لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە لەندەن گەرمتر بووە.

جێسۆس گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی ماوە و ئەو یانەیە ئامادەیە بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.

Back to top button