ئه‌وروپائیسپانیا

كریستیانۆ پەیامێكی ئاڕاستەی مارسێلۆ كرد

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی پەیامێكی ئاڕاستەی مارسێلۆ كرد.

ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئاهەنگێكی ماڵئاوایی بۆ كاپتنی یانەكەی مارسێلۆ سازكرد و یاریزانەكە بە فەرمی ماڵئاوایی لە یانەكەی كرد.

كەمێك پێش ئێستا كریستیانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

” زیاتر لە هاوپیشەیەک، برایەک کە تۆپی پێ پێیدام، لە ناوەو دەرەوەی یاریگا، یەکێک لە گەورەترین ئەستێرەکان کە توانای ئەوەم هەبوو بە دڵخۆشیەوە لە ژووری خۆگۆڕیند هاوبەشی بکەم، بەهیوای سەركەوتن لە ئەم سەرکێشیە نوێیە ”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button