ئیسپانیاگرنگترین

مارسێلۆ ئەنشلۆتی و راولی خستە گریان

Yariga App

مارسێلۆ ڤیێرا ئەستێرەی مێژوویی ریاڵ مەدرید لە  بۆنەی ماڵئاواییکردنی لە یانەکەدا، لێدوانە کاریگەرەکەی بووە هۆکاری گریانی ئەنشلۆتی و راول و چەند ئامادەبووێک.

مارسێلۆ لە لێدوانەکەیدا بە گریانەوە وتی “کاتێک هاتمە ئەورووپا خەونم ئەوەبوو لە خولی پاڵەوانەکان یاری بکەم بەڵام چانسی ئەوەم هەبوو لەگەڵ باشترین یانەی جیهان چەندین جار ئەو ناسناوە بەکاربهێنم و ببمە پڕناسناوترین یاریزانی یانەکە، مەدرید هەمیشە لە دڵم دەبێت و سوپاسی تەواو راهێنەر و یاریزانان و تەواوی ئەو کەسانە دەکەم لەو ماوەیەدا کارم لەگەڵ کردوون”.

پاشان مارسێلۆ وتی “دەمویست زیاتر بمێنمەوە بەڵام ئەوە بڕیاری راهێنەرە کێ یاری دەکات و لەوە تێدەگەم یاریزانی دیکەی زۆری لەبەردەستە. هەرگیز ئەو رۆژە لە یاد ناکەم هاندەران پێکەوە هوتافی پیرۆزبایی رۆژی لە دایک بوونمیان دەوتەوە”.

سەبارەت بە راول کە یەکێک لە ئامادەبووەکان وتی “سوپاس کە کاپتن و رێنیشاندەرم بوویت، هەرگیز ئەمەم پێ نەوتوویت بەڵام تۆ هەمیشە نموونە و کەسی گەورەی من بوویت”.

مارسێلۆ لە ماوەی ١٥ ساڵدا بەشداری لە٥٤٥ یاریدا کردوو و جگە لە رۆڵی بەرگری توانی ٣٨ گۆڵ تۆماربکات و ١٠٣ی دیکەش درووست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button