بازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
نیمچە فەرمی: پاریس و پۆچەتینهۆ لەسەر جیابوونەوە رێککەوتوون
یاریگا-ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ رازیبووە بەوەی گرێبستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان هەڵبوەشێنێتەوە.
بەگوێرەی دەیڤد ئۆرستینی رۆژنامەنووسی، ئەتلەتیک لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەدا هەردوولا رازیبوون بەوەی رێککەوتنی نێوانیان کۆتایی پێبهێندرێت. ئەم هەواڵەش هاوکاتە لەگەڵ دەنگۆکانی رێککەوتنی پاریس لەگەڵ زینەدین زیدان.
راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە تەنها یەک وەرزە لەو یانەیە و لەو ماوەیەدا ٨٤ یاری سەرپەرشتی تیمەکەی کردووە و تێیدا:
-٥٦ یاری بردووەتەوە
– ١٣ یاری بەرامبەربووە
-١٥ یاری دۆڕاوە
لە خولی فەڕەنسی ٢.١٥ خاڵی بۆ هەر یارییەک بردووەتەوە و سێ ناسناویشی بەدەستهێناوە.