ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

وردەكاری ڕێككەوتنی بارسێلۆنا و لیڤاندۆڤسكی

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا وردەكاری ڕێككەوتنی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیان لەگەڵ بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.

لیڤاندۆڤسكی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت و پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بارسێلۆنا و هێرشبەرەكە گەشتوونەتە ڕێككەوتن ، گرێبەستەكەی بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و موچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆیە.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەیە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بداتە بایرن بە مەبەستی بەدەستهێنانی گۆڵكارە پۆڵەندیەكە.

وەرزی ڕابردوو لیڤاندۆڤسكی بەشداری لە 46 یاریدا كرد و توانی 50 گۆڵ تۆمار بكات و حەوت گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button