ئه‌وروپائەفریقائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ریال مەدرید هێرشبەرێکی کردووەتە ئامانج

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو ئەمین گوێری یاریزانی فەرەنسی بە رەگەز جەزائیری یانەی نیسی فەرەنسی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رامۆن ئالڤارێز رۆژنامەنوسی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، شاهانەکان دەیانەوێت گۆڕانکاری لە هێلی پێشەوەی یانەکەیان بن و، سەرەتا دەستبەرداری چەند یاریزانێک بن و، پاشان هێرشبەری یانە فەرەنسیەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی داهاتوو هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەست پێبکەن.

ئەمین وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی بەشداری 38 یاری کرد و، توانی 10 گۆڵ و 9 ئاسیست تۆمار بکات.

Back to top button