خوله‌کانی دیکە

لیڤەرپوول و بێنفیکا رێککەوتن

یاریگا
ئەمڕۆ شەممە نوێنەرەکانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەگەڵ کارگێری یانەی بێنفیکای پۆرتوگاڵی لەسەر گواستنەوەی داروین نونێز گەیشتنە رێکەوتن.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی گرنگ لە نێوان هەردوو یانە بەڕێوەچوو و هەردوولا گەیشتونەتە رێکەوتنی کۆتایی لەسەر گواستنەوەی هێرشبەرە ئۆرگواییەکە و بەم زوانە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەکە دەکات.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە چاوەڕێ دەکرێت دوو شەممەی ئەم هەفتەیە نونێز بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گەشتی بەریتانیا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button