ئەفریقا

یاریزانێک بە هۆی روداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا

یاریگا
بیلال بن حەمودە، یاریزانی هەڵبژاردەی جەزائیر و یانەی ئیتیحادی پایتەختی وڵاتەکەی بەهۆی روداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی هەڵبژاردەی جەزائیر بەهۆی روداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە، ئەو یاریزانە دوایین یاری شەوی رابردوو بەرامبەر هەڵبژاردەی کۆنگۆی دیمۆکرات بووە و توانی دووەم گۆڵی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بە لێدانی سزا بکات.

دوای گیانی لەدەستدانی حەمودە، یارییەکەی یانەی ئیتیحاد کە بریار بوو سبەی بکرێت بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.

Back to top button