ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بێرناردۆ سێلڤا باس لە گرنگیپێدانی بارسێلۆنا دەكات

یاریگا-

بێرناردۆ سێلڤای پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە دەنگۆی پەیوەندیكردنی دەكات بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە.

هەڵبژاردەی پورتوگال ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی چیك بوویەوە و توانیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە ببەنەوە.

لە دوای یاریەكە بێرناردۆ لە وەڵامی پرسیاری خواستی بۆ پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ووتی: بەداخەوە، لە ئێستادا ناتوانم وەڵام بدەمەوە چونكە لە ئێستادا لەگەل هەڵبژاردەكەمم ، با ببینین بزانین لە كۆتاییدا چی ڕوودەدات.

هەروەها ووتیشی: بەمزوانە دەبینین و دەزانین كە چی ڕوودەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button