ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دیبالا بۆ ئینتەر نزیک بووەتەوە

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان نزیکە لە گواستنەوەی پاوڵۆ دیباڵا بۆ ریزەکانی.

ئەستێرە ئەرژەنتینییەکە رایگەیاند یوڤێنتۆس جێدەهێڵێت پاش رێکنەکەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەمڕۆش رۆژنامەکانی ئیتاڵیا رایانگەیاند لە ماوەی هەفتەیەکدا گرێبەستەکە واژۆدەکرێت.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا موچەی پاولۆ نزیکەی شەش ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ خەڵاتی دارایی بەپێی ئاست و ئەنجام.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە هاتنی دیبالا رێگرنیە لە هەوڵەکانی ئینتەر بۆ گەڕاندنەوەی لوکاکو چونکە ئینتەر ئامادەیە دەمفریس بکاتە بەشێک لە ئۆفەرەکەی لوکاکو.

بابەتی زیاتر

Back to top button