ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
بۆتمان: نزیکم لە میلان
یاریگا-سڤێن بۆتمان بەرگریکاری یانەی لیل ئاشکرایدەکات یانەی ئەیسی میلان لە گفتوگۆدان تاوەکو بیگوازنەوە ریزەکانیان.
چەند مانگێکە میلان هەوڵ بۆ بەرگریکارە هۆڵەندییەکە دەدات و خودی یاریزانەکەش بۆ ئی ئێس پی ئێن ئەو بابەتەی یەکلاکردەوە ووتی “لە ئێستایا کاری لەسەر دەکەین، هەمووان باسی دەکەن و ناتوانم خۆمی لێ لابدەم، شتەکان بە باشی دەچنە پێش و هیوادارم پێش دەستپێکی کەمپی مەشقەکان بۆ وەرزی نوێ ئەو بابەتە یەکلاببێتەوە”.
بۆتمان تەمەنی تەنها ٢٢ ساڵە و لە دوو وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ لیل نیشانداوە، چاوەڕواندەکرێت نرخی نزیکی ٢٥-٣٠ ملیۆن یۆرۆ بێت و موچەکەشی نزیکەی سێ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.
رۆسۆنێری بەدوای بەرگریکارێکی دیکەدا دەگەڕێت تاوەکو لە پاڵ فیکایۆ تۆمۆری دوانەیەکی بەهێز پێکبهێنن.