ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دیگۆ كۆستا نزیكە لە گەڕانەوەی بۆ خولی ئیسپانی

یاریگا-

دیێگۆ كۆستا ، یاریزانی ئیسپانی و پێشووتری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی نزیكە لەوەی دووبارە بگەڕێتەوە خولی ئیسپانیا.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ناوی دیێگۆ كۆستا بەستراوەوەتەوە بە پەیوەندیكردنی بە یانەی خیتافیەوە لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ، بە مەبەستی پتەوكردنی هێڵی هێرشبردنی یانەكەیان.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەوە یەكەمجار نیە كۆستا لە خولی ئیسپانی نزیكدەبێتەوە پێشتر خۆی پێشكەشی یانەی كادێز كرد بەلام یانەكە ڕەتیانكردەوە.

دوای ڕۆشتنی هەردوو یاریزانی هێرشبەری خیتافی بۆرخا مایۆرال و ساندرۆ یانە ئیسپانیەكە دەیەوێت كۆستا بگوازێتەوە.

لە ئێستاداهێرشبەرەكە یاریزانێكی ئازادە و بێ یانەیە دوای ڕۆشتنی لە یانەی ئەتلەتیكۆ مینیرۆی بەڕازیلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button