خوله‌کانی دیکە

یانەیەکی دیکەی ئینگلیزی کێبڕکێی گواستنەوەی دی یۆنگ دەکات

یاریگا
فرانکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ماوەیەکە بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و بەم دواییە یانەی مانچێستەر سیتی هاتووەیە نێو رکابەری گواستنەوەی.

فێرناندۆ پۆلۆ لە رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەم دواییە کارگێری ستیزنیش حەزی خۆیان بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکەی بلاوگرانا ئاشکرا کردووە، بۆیە کارگێری یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت سوود لەم دەرفەتە ببینێت و بەرامبەر گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤای پۆرتوگاڵی، دەستبەرداری ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکەی بێت.

بەم شێوەیە چاوەڕێ دەکرێت دی یۆنگ رێگری لە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی مان یو بکرێت و، لە بەرامبەردا پەیوەندی بە مان سیتی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button