ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

گواردیۆلا داوایەکی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئامادەنیە رێگە بە بێرناردۆ سیلڤا ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەکەی بدات پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی ستیزن دەدات، بەڵام راهێنەری کەتەلۆنی ئەو یانەیە ئامادەنیە رێگە بەو یاریزانە بدات یانەکەیان جێبێڵێت و، پەیوەندی بە بلاوگرانا بکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە سیلڤا وەرزی رابردووش ئامانجی بارسێلۆنا بوو، بەڵام ئەو کاتیش گواردیۆلا ئەو یاریزانەی ناچار کرد بیر لە جێهێشتنی یانەکەی نەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button