مۆندیال

یاریزانانی هەڵبژاردەی کەنەدا مانیان گرتووە

یارییە دۆستانەکەی دوێنێی کەنەدا و پەنەما هەڵوەشایەوە پاش مانگرتنی یاریزانانی کەنەدا.

دۆخەکە بەهۆی ناکۆکی یاریزانەکانەوەیە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەیان چونکە هەوڵی کەمکردنەوەی شایستە داراییەکانیان داون و ئەمەش بە بێ رێزی دەبینن.

کەنەدا تەنها بۆ دووهەم جارە لە مێژوویدا دەگاتە جامی جیهانی و بەڵێنی خەڵاتی گەورە بە یاریزانەکان درابوو ئەگەر بگەنە ئەو پاڵەوانێتییە، بەڵام پاش گەیشتن یەکێتی تۆپی پێی کەنەدا داوای کردووە بە خەڵاتی کەمتر رازی بن بەگوێرەی بەیاننامەی یاریزانەکان، ئەوان داوایان کردووە ٤٠٪ی ئەو پارەیەی فیفا دەیداتەوە کەنەدا بدرێت بە یاریزانەکان و بە یەکسانی بەسەر تۆپی پێی پیاوان و ئافرەتان دابەش بکرێت بەڵام یەکێتییەکە دەڵێت ئێمە ١٠٪مان پێداون (دەکاتە نزیکەی١٠ ملیۆن دۆلار) کەچی ئەوان داوای ٧٥-١٠٠٪ی پارەکەیان کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button