خوله‌کانی دیکە

زۆرینەی بارسێلۆنا داوای مانەوەی دی یۆنگ دەکەن

یاریگا
فرانکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ئەو یانەیە ئامادەیە پارەیەکی خەیاڵی لە پێناو خەرج بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە بلاوگرانا ئاشکرای کردووە، لە نێو ئەندامی یانەکە کە ژمارەیان 300 کەسن راپرسی کراوە و بە رێژەی %51 لە ئەندامانی یانەکە داوای مانەوەی یاریزانەکە دەکەن و، بە رێژەی %48 داوای دەستبەرداربوونی دەکەن.

لەم رۆژانەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتە گوایە یانە ئینگلیزیەکە ئامادەیە بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ دی یۆنگ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button