ئهمریکا
ئەلێکس تووشی نەخۆشی دڵ هاتووە
ئەلێکس دا کۆستا بەرگریکاری پێشووی سانتۆس، چێڵسی، ئایندهۆڤن، پاریس و ئەیسی میلان تووشی نەخۆشی دڵ هاتووە.
یاریزانە بەڕازیلییەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “چەند رۆژێک لەمەوبەر چوومە نەخۆشخانە بەهۆی دۆخێکەوە، هەرچەندە ئەو هەواڵانە راست نین گوایە تووشی نۆبەی دڵ هاتووم بەڵام چەند دەمارێکی دڵم گیرابوون و بە نەشتەرگەری قەستەرە چارەسەرکرام. ئێستا بەشی چاودێری چڕم جێهێشتووە و تەندروستیم باشە”.
ئەلێکس لە ٢٠١٦دا وازی لە یاریکردن هێنا پاش بردنەوەی خولەکانی ئینگلیزی، هۆڵەندی، فەڕەنسی و هەروەها بردنەوەی کۆپا ئەمێریکا لەگەڵ وڵاتەکەی لە ٢٠٠٧دا.