ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

نیازێک هەیە ماڵکۆم بگەڕێنرێتەوە بۆ فەڕەنسا لە دەرگای پاریسەوە

یاریگا- یانەی پاریس سانت ژێرمان چاوی لەوەیە ئەم هاوینە ماڵکۆم لە بارسێلۆناوە بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

ڕۆژنامەی ‘لۆ پاریسیان’ی فەڕەنسیی بڵاوی کردۆتەوە، کە لیوناردۆی بەڕێوبەری وەرزشی نیازی وایە ئەم هاوینە گواستنەوەکە ئەنجام بدات و یاریزانە بەڕازییەکە پەلكێشی پایتەختی فەڕەنسا بکات.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە لیوناردۆ دڵنیایە لە تواناکانی ماڵکۆم هەر لە سەردەمی یاریکردنی یاریزانەکە لە بۆردۆی فەڕەنسی، بۆیە دەیەوێت سوود لە کەمی یاریکردنی ببینێت لە بلاوگرانا.

بۆ زانین، وەرزی ڕابردوو بارسا بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ ماڵکۆمی لە بۆردۆوە گواستەوە، لە کاتێکدا بوو کە لە دەرگای ڕۆماوە بەتاوەتی نزیک بوو بووەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button