ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

پلانەکانی سەڵاح ئاشکرا دەبن

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری مسری یانەی لیڤەرپوول ئینگلیزی بریاریداوە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و، دواتر بیر لە داهاتووی دەکاتەوە.

جەیمس پیرێس لە رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، هێرشبەرەکەی رێدز وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت، پاشان ئەگەر بێتو گرێبەستەکەی بە دڵی ئەو نوێ نەکرێتەوە، ئەو کات یانەکەی جێدێڵێت و هەر لە پرێمەرلیگ پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات.

رۆژنامەنوسەکە باسی لەوەش کردووە، پێشتر لە کۆتایی ساڵی رابردوو بەرێوەبەری کارەکانی سەڵاح لەگەڵ کارگێری لیڤەرپوول کۆبووەتەوە، بەڵام هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button