یاریگا-یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی بڕیاری دوورخستنەوەی ئانیل مورسی سەرۆکی یانەکەی پەسەندکرد.
سەرۆکە سەنگاپوورییەکە چەند جارێکە تۆماری دەنگی بڵاودەبێتەوە و ئەمجارەیان سوپەردیپۆرت تۆمارێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا ناوبراو دەڵێت “هەردوو شاری لیڤەرپوول و نیوکاسڵ گوواوین بەڵام یانەکانیان ناسراو و سەرکەوتوون”.
لە بەیاننامەی فەرمی شەمشەمەکوێرەکان هاتووە” یانەکە بەپێویستی دەزانێت قسەکانی ئەنیل بۆچوونی خۆیەتی و هیچ پەیوەندییەکیان بە روانگەی یانەکەوە نیە. بۆردی ڤالێنسیا پێی وایە پێویستمان بە سەرۆکێکی نوێیە تاوەکو متمانەی هاندەران بەدەست بهێنینەوە و لە ئێستاوە ئەنیل مورسی نە سەرۆک و نە کارمەندی ڤالێنسیایە”.
ساڵانێکە ڤالێنسیا دوورە لە ململانێ ئەورووپی و ناوخۆییەکان و ئەمساڵیش لە پلەی نۆیەمی خولی ئیسپانی کۆتایی بە وەرز هێنا.