تێنسجیهان

نادال بردنەوەیەکی قورسی بەدەستهێنا

یاریگا
رافایل نادال، تێنسزانی ئیسپانی لە قۆناخی چوارەمی پاڵەوانییەتی تێنسی رۆلان گارۆس بە ئەستەم توانی لە فلێکس ئۆگیێ تێنسزانی کەنەدی بباتەوە.

ماتادۆرە ئیسپانیەکە کە خاوەنی زۆرترین ناسناوی رۆلان گارۆسە، لە قۆناخی چوارەم رووبەڕووی تێنسزانە کەنەدیەکە بووەوە و، یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ سێت بەرامبەر دوو سێت بردەوە و، خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانتییەکە.

نادال لە قۆناخی چارەکی رۆلان گارۆسی فەرەنسا رووبەڕووی نۆڤاک جۆکۆڤیچ باشترین تێنسزانی جیهان دەبێتەوە.

Back to top button