ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئارنۆڵد پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ترێنت ئەلێكساندەر ئارنۆڵد بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

وابڕیارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپول لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ڕووبەڕووی یەك ببنەوە.

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئارنۆڵد:

ئارنۆڵد: ئەگەری بەدەستهێنانی دووەم نازناوم هەیە ، ئەوە شانازیە و شتێكی نایابە ، كە یاریزانە گەورە و نایابەكان ئەو هەلەیان نەبووە.

ئارنۆڵد: ڕكابەرێكی سەخت و نایاب چاوەڕوانمان دەكات.

ئارنۆڵد: ئەوە یاریەكی گەورەیە كە ناتوانی لە دەرەوە زۆر باسی بكەیت.

ئارنۆڵد: ئێمە شایەنی ئەوەین كە لە یاری كۆتایی یاری بكەین.

ئارنۆڵد: لە كۆمەڵەیەكی زۆر سەخت بووین ، بۆیە بە چانس ئێمە لێرە نین.

ئارنۆڵد: كۆتا یاری وەرز و یاری وەرزیش دەبێت.

ئارنۆڵد: ڕیاڵ مەدرید گەورەی تۆپی پێی ئەوروپایە ، كە هەموو وەرزێك بۆ هەموو نازناوێك دەجەنگێت.

ئارنۆڵد: كاتێك بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری دەكەیت و لە یاری كۆتاییدا ، ئەوا دەبێتە گەورەترین یاری وەرز.

ئارنۆڵد: لەدەستدانی پریمەرلیگ شتێكی زۆر سەخت و قورس بوو بەڵام ئەوە لە ڕابردوودا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button