ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە پەلە و فەرمیی: فیلیپ کوکو بوو بە ڕاهێنەری دێربی کاونتی

یاریگا- یانەی دێربی کاونتی فیلیپ کوکوی هۆڵەندی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە ڕاگەیاند.

کوکو شوێنی فرانک لامپارد دەگرێتەوە کە دوێنێ گەڕایەوە بۆ یانەکەی، چێڵسی، ئەوەش دوای تەنها وەرزێک لەگەڵ دێربی کاونتی.

بە گوێرەی گرێبەستەکە، کوکوی ڕاهێنەری پێشووتری ئایندهۆڤن بۆ ماوەی چوار وەرز ڕاهێنەرایەتی یانە ئینگلیزییەکە دەکات کە وەرزی ڕابردوو نەیانتوانی خۆیان بگەیەننە پریمەرلیگ.

Back to top button